به وێنه... یاریزانێك گوێچكه‌ی بڕا
له یه‌كه‌مین یارییدا تووشی رووداوێكی ده‌گمه‌ن و ناخۆش بوو
جێرمی مێنێز، دوو رۆژی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كرد، تووشی پێشهاتێكی ترسناك بووه، كاتێك له یارییه‌كی دۆستانهد گوێچكه‌ی بڕا.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له فره‌نسا، هه‌ردوو یانه‌كانی بۆردۆ و لۆریان رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی یارییه دۆستانه بوو، به‌ڵام توندوتیژی زۆر له نێوان یاریزانه‌كاندا رویدا، به‌م هۆیه‌وه رووداوێكی ناخۆشی لێ كه‌وته‌وه، كاتێك جێریمی مێنیز هێرشبه‌ری پێشووی میلان و ئێستای یانه‌ی بۆردۆ كه یه‌كه‌مین یاریی بوو له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌ی به‌سه‌ختی زامدار ده‌بێت، له یارییه‌كه‌دا دیدییه نیدۆنگی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی لۆریان قاچی به توندی له‌سه‌ر گوێچكه‌ی راستی مێنێز دانا و نیوه‌ی گوێچكه‌ی له‌ت بوو، دوای رووداوه‌كه‌ش به‌په‌له مێنیز بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه.
جێرمی مینێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بووه، هه‌ڵبه‌ت یاریی بۆ یانه‌كانی مۆناكۆ، رۆما، پاریس سانجێرمانیش كردووه، له دوو وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی میلان كردووه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسا كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)