هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د: هه‌رێمی كوردستان له كۆپ28ـدا ده‌توانێت ده‌رفه‌تی راكێشانی وه‌به‌رهێنان زیاد بكات

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی كۆپ28ـدا ده‌توانێت ده‌رفه‌تی راكێشانی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی له بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا و ئاو و كشتوكاڵه‌وه زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو تیمی ته‌كنیكی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وه‌ك شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆپ28ـدا ده‌كه‌ن. گوتیشی، به‌شداریكردنیان بۆ نیشاندان و خستنه‌ڕووی پلانهكانیانه سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌میانی نیشاندان و خستنه‌ڕووی پلانه‌كانیان چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌شداری ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پشتیوانییه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانیاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن ئه‌وانیش بریتین له خۆگونجاندن، زیانه‌كان و جه‌ردی جیهانی كه تایبه‌ته به پابه‌ندبوونی وڵاتان به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به ژینگه و كه‌شوهه‌واوه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ده‌توانن له‌میانی به‌شداریكردنیان له‌و لوتكه‌یه‌دا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له رووی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و ئاو و كشتوكاڵه‌وه زیاد بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له بواری وزه‌ی نوێ و پرسی ئاو و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.