دیار یاسین: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له كۆپ28ـدا فه‌ند بۆ پڕۆژه‌كان وه‌ربگرین

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ماوه‌ی به‌شداریكردنیان له چالاكییه‌كانی كۆپ28ـدا فه‌ند بۆ پڕۆژه‌كانیان وه‌ربگرن و به سوودی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) دیار یاسین، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆپ28ـدا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌شی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاڤیلۆنی عێراقی له لوتكه‌ی كۆپ28ـدا به‌شداره، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ دایه و عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری نه‌رێنی ژینگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر به‌شدارییان كردووه، كه یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌كانیان و جێبه‌جێكردنیان له ماوه‌كانی رابردوودا كه تایبه‌ت بوونه به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له ماوه‌كانی رابردووا فشاری خستووه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و گازه‌ی له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا ده‌رده‌چێت. گوتیشی له بلۆكی گه‌رمیان ئه‌و گازه جارێكی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كاره‌با به‌كاردێته‌وه، هه‌روه‌ها له بلۆكی زاخۆش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و گازه جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی ژێر زه‌وی ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فشاری به‌رهه‌مهێنانی له‌ژێر زه‌وی زیاد بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئامانجیانه له‌میانی به‌شداریكردنیان له پاڤیلۆنی عێراقی بتوانن فه‌ند بۆ پڕۆژه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه و به سوودی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.