نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە دوبەی بەشدارن
![سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Dec-2023/1701437683MB-NB.gif)
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان، بەشدارن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا کە ئێستا لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
رۆژی هەینی (1ـی کانوونی یەکەمی 2023) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی وڵاتی ئیمارات، لە کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە دوبەی ئامادەبوون.
هەردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان و کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لە لوتکەکە گفتوگۆ و دیداری گرنگیان هەیە و جەخت لە گرنگی رۆلی هەرێمی کوردستان و لە ناوچەکە دەکەن لە پرسە جهیانییەکان، لەوانەش گۆڕانی کەشوهەوا.
لە 28ـەمین لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا، باس لەو ئاستەنگانە دەکرێت کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، رووبەڕووی جیهان دەبنەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشدارانی لوتکەکە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان تاوتوێ دەکات.
![0](/images/Dec-2023/1701437694NB-MB-2.gif)
![0](/images/Dec-2023/1701437701NB-MB3.gif)