عوبێدی به‌ڵگه‌نامه‌كانی گه‌نده‌ڵیی جبوری راده‌ستی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كات
بۆ خۆیشی چووه ده‌سته‌ی نه‌زاهه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری عیراق به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌ی راده‌ستی ده‌سته‌ی نه‌زاهه كرد.
خالد عوبێدی كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتاران، كه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناویان هێنابوو.
رۆژی یه‌كی ئابی 2016، وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان كرابوو بۆ روونكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری كراون.

عوبێدی له قسه‌كانیدا په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌ڵدا كه به "گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك" تۆمه‌تباری كرد.
وه‌زیری به‌رگری ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستا و ناوێ هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تی حه‌نان فه‌تلاوی هێنا كه به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌نده‌ڵی له دژیان هه‌یه، كه له یه‌كێكیان گوتی پێشنیاری پێدانی یه‌ك ملیۆن دۆلار به منیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوی حه‌نان فه‌تلاوی له گه‌نده‌ڵییه‌كدا نه‌هێنم.

هه‌ر ئه‌وكات كه عوبێدی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كرد، هۆلی كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێهشت و جێگری دووه‌می، ئارام شێخ محه‌مه‌د كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه برد.
هه‌ر پاش ئه‌م رووداوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هاته سه‌ر هێل و داوای كرد
لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه بكرێت كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌ی پێی تۆمەتباركراون.
عه‌بادی، كه وادیاره له خودی وه‌زیری به‌رگری به‌په‌له‌تره بۆ سه‌ڵماندنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌وه‌شی نه‌وه‌ستا. رۆژی دواتر فه‌رمانێكی ده‌ركرد، كه به شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات، له‌و به‌رپرس و كه‌سانه گرت كه له دانیشتنی رۆژی پێشتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراون.

له كاتێكدا كه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه له ئه‌ستۆی دادگا دایه، نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌ر ئه‌م فه‌رمانه نه‌رازیبوونی په‌رله‌مانتاران به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پاش شه‌ڕه قسه‌ی نێوانیان له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌لیم حبوری له دادگا سكاڵای دژی عوبه‌یدی تۆماركرد، به‌ڵام عوبه‌یدی له دوایین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به‌م پرسی گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرم لێكراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بم.
له لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا كردووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
