ئامرازێكی مه‌ترسیداری داعش بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان ببینه
گۆشتیان لێ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش له موسڵ نینوكبڕێكی پولایینی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان به‌كار دێنن.
رێكخراوی داعش ئه‌و ئامرازه بۆ سزادانی ئه‌و ژنان به‌كار دێنێت كه یاساكانیان بۆ داپوشینی ده‌موچاویان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
.jpg)
ئاواره‌یه‌كی شاری موسل كه پێشتر به‌ڕیوه‌به‌رێكی قوتابخانه بووه، بوونی ئه‌و ئامرازه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه گوشتیان لە جەستەیان كردووتەوە.
ژنه ئاواره‌یه‌كی 22 ساڵه‌ی موسڵ گوتی چه‌كدارانی داعش له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵێك پێش ئێستا، زۆر سته‌مكار و بێ ویژدانتر بوونه.
.jpg)