17 تانكه‌ر نه‌وت ته‌قێنرایه‌وه
ده‌یانویست به دووكه‌ڵی ئه‌و نه‌ته ڕه‌شه به‌ر به بۆردومانی فڕۆكه‌كان بگرن
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش،كاروانێكی تانكه‌ره‌كانی داعشیان كردووه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌م تانكه‌ره‌كانیان سوتاندووه.
ڕائید"ئه‌مین شێخانی" ئه‌فسه‌ر له لیوای "91" ی سوپای عێراق، به "كوردستان 24" ڕاگه‌یاند"" سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌وكاته‌ی "17" تانكه‌ر له پاڵاوگه‌ی گه‌یاره نه‌وتی ڕه‌شیان بارده‌كرد، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كراون و سه‌رجه‌م تانكه‌ره‌كان سوتێنراون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌روه‌ها گوتی" چه‌كدارانی داعش ده‌یانویست به‌و تانكه‌رانه نه‌وتی ڕه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك حه‌وز و شوێنی نزیك له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بگوازنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگریان تێبه‌ربده‌ن و به هۆی دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌وته ڕه‌شه‌كه‌وه ئاسمانی ناوچه‌كه ڕه‌ش بكه‌ن و به‌وهۆیه‌وه ڕێگه له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بگرن، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بتوانن نه‌وته‌كه باربكه‌ن، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌م تانكه‌ره‌كان سوتێنراون.