ئهمهریكا 400 ملیۆن دۆلاری داوهته ئێران
ئەمریكا: ئهو پارهیه باج نهبووه
K24 - ههولێر:
حكوومەتەكەی ئۆباما رەتیدەكاتەوە لەبەرانبەر ئازادكردنی زیندانییانی ئەمریكی ، باجی بە ئێران دابێت.
ئەمریكا رایگەیاند، پێدانی 400 ملیۆن دۆلار پارە بە ئێران، دوای ئازادكردنی پێنج ھاووڵاتی ئەمریكی كە لە ئێران دەستبەسەر كرابوون، پێدانی باج بە ئێران نەبووە.
رۆژی رابردوو، نوێنەری كۆمارییەكانی ئەمریكا حكوومەتەكەی ئۆبامای بەوە تۆمەتبار كردبوو كە لەبەرانبەر ئازادكردنی ھاووڵاتیانی ئەمریكی لە لایەن ئێرانەوە، 400 ملیۆن دۆلار پارەی وەكوو باج بەو وڵاتە داوە.
ئەمریكا دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە، پارەی بلۆككراوی ئێران بووە لە ساڵی 1981 و دوای رێككەوتنەكەی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا بڕیاردراوە بۆ ئێران بگەڕێنرێتەوە.