له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌ندرێته ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار
K24 - هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كانی پێشه‌سازی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی تیمار به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، كه بریتیین له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با، ئاو و هێنانه ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و هاندانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی كرا، به‌جۆرێك یاسایی بێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار، باس له ناوچه‌ی دیكه كرا كه بۆ ئاینده ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر ده‌بێته خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی پیشه‌سازیش له‌و رێگه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ناوچەى پیشەسازى "تیمار" لەسەر رووبەرى (3678) سێ هەزار و شەش سەد و حەفتا و هەشت دونم زەوى دروست كراوه و یەکێکە لە ناوچە پیشەسازییە گەورەکانى ناوچەکە و چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و کارگەى پیشەسازیی گەورە و مامناوەند لەخۆدەگرێت و هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار. هه‌روه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه.