ئێران: ئاماده‌ین له‌ باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بكه‌ین

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ئێران به‌هۆی بیروبڕای سیاسی له‌ سێداره‌ ده‌درێن، به‌ دژایه‌تكردنی خوا تۆمه‌تباركراون

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێ ئامادەن لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر مافی مرۆڤ کۆبوونەوە و دانووستان بکەن، بەڵام بۆ ئەو دانووستانانە مەرجیان هەیە.

ئایەتوڵڵا سادق لاریجانی، کە لە رێوڕەسمی تایبەت بە رۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی قسەی دەکرد داوای لە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد دەرگای باس و دانووستان لەسەر مافی مرۆڤ بە رووی ئەورووپییەکاندا بکەنەوە.

لاریجانی راشیگەیاند گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر مافی مرۆڤ دەبێ دوو لایەنە بێ و وڵاتانی ئەوروپاش دەبێ بەرامبەر بە زۆر حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەم وڵاتانە وڵامدەر بن.