یوڤێنتۆس شوێنگره‌وه‌ی پۆگبای له پاریس دۆزیوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چوونی پۆڵ پۆگبا بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، خانمه پیره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت شوێنی پۆگبا به هاونیشتیمانێكی له پاریس سانجێرمان پڕ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پێناو كڕینی بله‌یس ماتویدی ده‌ست پێكردووه.
ماتویدی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، وه‌رزی رابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش له یۆرۆی 2016 رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی، له ئێستادا چه‌ندان یانه چاویان خستۆته كڕینی ئه‌م یاریزانه، یانه‌ی یوڤی یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی زۆرترین خواستی بۆ كڕینی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره فره‌نساییه هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی پۆگبا.