كریستیانۆ تا 2021 له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ تا ساڵی2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نوێ ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاس و ماركای مه‌دریدی بڵاویان كرده‌وه كه ریال مه‌درید و كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌شتوونه‌ته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالییه تا ساڵی2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل ریال مه‌درید نوێ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوێ كردنه‌وه‌كه تا 10ـی ئه‌م مانگه و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ باره‌گای ریال مه‌درید واژووی له‌سه‌ر ناكرێت، له‌و رۆژه‌ش به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 21 ملیۆن یۆرۆ كریستیانۆ تا ساڵی2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه.
رۆناڵدۆ له ساڵی 2009 ـه‌وه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه رووی كردووه‌ته ریال مه‌درید و توانیویه‌تی دوو تۆپی ئاڵتوون له یانه شاهانه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و دوو جاریش بوونه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.