پنتاگۆن كوژرانی راپهڕهكهی داعشی ره‌تكرده‌وه
به وێنه.. دێسی دۆگ.. له راپه‌وه بۆ چه‌كداری به‌غدادی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ره‌تیكرده‌وه، گۆرانیبێژه راپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ناو داعش كوژرابێت, هه‌رچه‌نده پێشتر و له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015, پنتاگۆن كوژرانی ئه‌و راپهڕهی له سووریا راگه‌یاند.
دینیس كۆسپێرت، كه له گۆرانیگوتندا به دیسۆ دۆگ ناسراوه و له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا راپه‌ڕ بووه، به‌ڵام ئێستا یه‌كێكه له چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا و هاوشانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه شه‌ڕده‌كات.
هه‌رچه‌نده پنتاگۆن ساڵی رابردوو رایگه‌یاند، كه دیسۆ دۆگ، له له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، له سووریا كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، ئه‌دریان رانكین گالوۆی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كوژرانی ئه‌و راپهڕهی داعشى ره‌تكرده‌وه.
ئه‌دریان رانكین گالۆوی، گوتی: "ئه‌وكات پێمان وابوو ئامانجه‌كه‌مان پێكاوه، به‌ڵام ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت ههڵسهنگاندنهكهمان هه‌ڵه‌بووه و دێنیس كۆسپێرت (دیسۆ دۆگ) به‌ر گورزه‌كه نه‌كه‌وتووه و رزگاربووه".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)