لیۆ ڤەرادکەر: له‌وانه‌یه ئاسایشی ئیسرائیل دووچاری شکستێکی ستراتیژی درێژخایەن بێته‌وه
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌یه ئاسایشی ئیسرائیل دووچاری شکستێکی ستراتیژی درێژخایەن بێته‌وه.
لیۆ ڤەرادکەر سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند، دەکرێت ئیسرائیل لە غەززە لەرووی سەربازییەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام لەبارەی ئاسایشەکەی لەوانەیە رووبەرووی شکستێکی ستراتیژی درێژخایەن ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەرئەنجامی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە پێچەوانە دەبێت و وادەکات ئاسایشی ئیسرائیل لاوازبێت.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و زیاتر له 16248 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".