به‌رپرسی یه‌كه‌می "ویلایه‌تی سینای داعش" كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی میسر رایگه‌یاند، ئه‌بو دوعا ئه‌نساری، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش له سینا و چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی له باشووری "عه‌ریش" كوژران.
ئه‌حمه‌د سه‌میر، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای میسر، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی، مۆڵگه‌كانی ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدیس-یان كردووه‌ته ئامانج، كه خۆیان به باڵی داعش ده‌ناسێنن.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و گوته‌بێژه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، زیاتر له 45 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژراون و ژماره‌یه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان كراونه‌ته ئامانج و ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه‌ی سینای میسر، به "ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدیس" ناسراوه و له ساڵی 2014 به‌یعه‌تیان به به‌غدادی داوه و خۆیان به باڵی داعش له سینای میسر ده‌ناسێنن.