دۆناڵد ترامپ: پێویسته دامهزرێنهری داعش ھیلاری كلینتۆن خهڵات بكات
K24 - ههولێر:
دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان، ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بە دامەزرێنەری داعش ناودەبات و دەڵێ پێویستە وەک دامەزرێنەری داعش، ھیلاری کلینتۆن خەڵات بکرێت.
ترامپ ئاماژە بەوە دەکات, سیاسەتە لاواز و ھەڵەکانی ھیلاری کلینتۆن کە پێشتر وەزیری دەرەوە بووە ھۆکاری دروست بوونی داعش بووە.
دۆناڵد ترامپ گوتی: "ئێمە رێگەماندا داعش بگاتە ئەم ئاستە, ھیلاری کلینتۆن بووە ھۆکار, دەبێ لەلایەن دامەزرێنەری داعشەوە خەڵات بکرێت. لاوازی کلینتن و لاوازی سیاسەتەکانی بووە ھۆی دروست بوون و بەھێزبوونی داعش".