ئەمریكا و ئیسڕائیل رێككەوتنی سەربازی نوێ مۆرده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

جاكوب نێیجڵ، بەرپرسی باڵای ئیسرائیل، كە ئەركەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاساییشی نیشتمانی ئیسرائیل جێبه‌جێ ده‌كات، ئاشكرای كرد، ئیسڕائیل و ئەمریكا 3 رۆژە لە واشنتۆن بە نهێنی تاوتوێی رێككەوتنێكی نوێی سەربازی دەكەن.

كۆبوونەوەكە لە نێوان 2 لە بەرپرسە باڵاكانی ھەردوولا بووە, لە ئەمریكا بە سەرۆكایەتی راوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی سوزان رایس و جاكوب نێیجڵ یش لە ئیسڕائیل.

ئەم رێككەوتنە بە ھەنگاوێكی ئەرێنی دێت دوای ئەو ناكۆكی و پەیوەندییە خراپەی لەسەردەمی باراك ئۆباما لە نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دروست بوونە.

ناكۆكییەكانیش دواى ئه‌وه‌ سه‌رییانهه‌ڵدا، كە ئەمریكا رەتیدەكردەوە ئیسڕائیل 26 لەسەدی ھاریكارییە داراییەكانی ئەمریكا لە دروستكردنی كەلوپەلی سەربازی خەرج بكات لە بڕی كڕینی چەك لە ئەمریكا.

ئەمە بێجگە لە تێبینییەكانی باراك ئۆباما, سەرۆكی ئەمریكا لەسەر مامەڵەی ئیسرائیل بەرامبەر به‌ فه‌له‌ستینییه‌كان.