دەرباز کۆسرەت: لەگەڵ پارتی لەبارەی چەند پرسێک رێککەوتووین
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتوون و دەیانەوێت لە بەغدا کۆدەنگییەکی کوردی هەبێت. دەرباز کۆسرەت رەسووڵ دەشڵێت، بەدڵنیاییەوە پێش مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (6ـی کانوونی یەکەم 2023)دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، خۆشبەختانە لە ماوەی رابردوو گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی دەستپێکردیتەوە، توانیومانە تاڕادەیەک لەسەر کۆمەڵێک پرس کۆکبین.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتووین و دەمانەوێت لە بەغدا کۆدەنگییەکی کوردی هەبێت.
دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، گوتیشی: بەدڵنیاییەوە پێش مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
هەروەها هەر ئەمڕۆ چوارشەممە (6ـی کانوونی یەکەم 2023) سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کێشانەی کە لە پێشوودا لەنێوان هەردوو حزب هەبووە، رێککەوتنکراوە کە کێشەی نوێ دروستنەکەین، ئەمەش گرنگە بۆ ئەو قۆناغە.
گوتیشی: هیچ كێشهیهك لهنێوان پارتی و یهكێتی نییه چارهسهر نهبێت.