ئێران و رووسیا په‌ره‌ به‌ پەیوەندییە سەربازییەکانیان ده‌ده‌ن

ئێران و رووسیا هەڕەشەی هاوبەشیان له‌سه‌ره‌

 K24 – هه‌ولێر

شاندێکی هیزی دەریاییی ئێران بە سەرۆکایەتیی جێگری فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەم وڵاتە لە کرێمیای رووسیا سەردانی کارخانەیەکی بەرھەمھێنانی چەک و تەقەمەنی کرد و لە نزیکەوە لە چۆنێتی چالاکییەکان و جۆری بەرهەمەکانی ئەم کارخانەیە ئاگادار بوون.

ئەم کارخانەیە کە سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیایە، زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی بەرهەمهێنانی چەک و هەروەها راهێنانی سەربازی دروستكراوه‌.

ئەم فەرماندە ئێرانییە پێی وایە ئێران و رووسیا هەڕەشەی هاوبەشیان لە لایەن دوژمنی هاوبەشەوە لەسەرە.

شەهرام ئێرانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگه‌یاند ئێمە هەڕەشەی زۆرمان لە زۆر بواری جیاوازدا لەسەرە. دوژمنی هاوبەشی ئێمە لە هەموو بوارەکاندا هەوڵ دەدات لە دژی ئێمە چالاکی ئه‌نجام بدات.

پەیوەندییە سەربازییەکانی ئێران و رووسیا بە تایبەت لە پاش دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە پێی ناوەتەوە دۆخێکی ستراتێژییەوە. ئەم دوو وڵاتە لە ئاستی ناوچەییشدا دوو هاوپەیمانی نزیکن بە سیاسەتی هاوبەشەوە.

گەمارۆ ئابووری و سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ماوەیەک پەیوەندییە بازرگانییەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی سەربازی لە نیوان ئەم دوو وڵاتە دا لاوازکردبوو. بەڵام پاش رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەربەستەکان لادراون و رووسیا پاش هەشت ساڵ سیستەمی ئێس 300 رادەستی ئیران کرد.