ئۆباما به‌ڵێنى له‌ناوبردنى داعش دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما جارێكى ديكه به‌ڵێنى له‌ناوبردنى داعشى له عێراق و سووريا دووپاتكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما جارێكى ديكه به‌ڵێنى له‌ناوبردنى داعشى له عێراق و سووريا دووپاتكرده‌وه.
دواى دووساڵ له پێكهێنانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه 14 هه‌زار جار ئۆپراسيۆنى ئاسمانى له دژى داعش ئه‌نجامداوه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا ئۆباما گوتى: له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه و به هه‌موو هێزمانه‌وه دژى داعش ده‌جه‌نگين.
له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن) دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و تاوتوێكردنى شه‌ڕى داعش ئۆباما كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى ئه‌نجامدا و تێيدا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى شه‌ڕى داعش كرده‌وه.