ئه‌مريكا: داعش ده‌به‌زێت
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، داعش ئه‌و رێكخراوه نييه كه نه‌به‌زێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆيان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و به دڵنياييه‌وه داعش له ناو ده‌چێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، داعش ئه‌و رێكخراوه نييه كه نه‌به‌زێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆيان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و به دڵنياييه‌وه داعش له ناو ده‌چێت.
ئۆباما گوتيشى: زۆرتربوونى فشاره‌كانى سه‌ر داعش و ته‌نگه‌تاوكردنيان له‌سه‌ر زه‌مينه‌ى واقيع سه‌ريكێشاوه بۆ ئه‌نجامدانى په‌لامارى تيرۆريستيى له وڵاتانى ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدى و مه‌ترسى جدى هه‌يه له روودانى په‌لامارى تيرۆريستيى له ناو ئه‌مريكادا.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌يان به جدى وه‌رگرتووه.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باسى له‌وه‌شكرد، داعش نايه‌وێت كرده‌وه‌ى تيرۆريستى گه‌وره‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى قاعيده له 11ى سێپتێمبه‌ردا ئه‌نجاميدا دووباره بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن كرده‌وه‌ى بچووك ئه‌نجامبده‌ن و پێيان وايه ئه‌وه‌يان بۆ ده‌چێته سه‌ر و كاردانه‌وه‌ى زۆرتريشى ده‌بێت.