ئۆباما: ناتوانين متمانه به رووس بكه‌ين
باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا نيگه‌رانى و ره‌خنه‌ى له رووسيا گرت و گوتى هێشتا ناتوانين متمانه‌مان به رووسه‌كان هه‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا نيگه‌رانى و ره‌خنه‌ى له رووسيا گرت و گوتى هێشتا ناتوانين متمانه‌مان به رووسه‌كان هه‌بێت.
ئۆباما له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجاميدا گوتى: هێشتا دڵنيا نيين له‌وه‌ى ئايا ده‌توانين متمانه به رووس و سه‌رۆكه‌كه‌يان ڤلاديمێر پۆتين بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ربۆيه پێويسته ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندێكى ورد بۆ ئه‌وه بكه‌ين ئايا ده‌توانين بگه‌ينه رێككه‌وتنێك بۆ وه‌ستاندنى پێشێلكارييه‌كان.
ئه‌وه‌شى گوت: ره‌نگه رووسه‌كانيش نه‌توانن بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه، يان ئه‌وه‌ى هێشتا هه‌ژموونى پێويستيان به‌سه‌ر ئه‌سه‌ددا نييه كه ناچارى بكه‌ن كرده‌وه‌كانى رابگرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌مريكا به بێ ئه‌وه‌ى په‌رده به‌سه‌ر چاويدا بدات، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسه‌كان ده‌كات و له كۆتاييشدا ئه‌گه‌ر رووسه‌كان ده‌ستبه‌ردارى هاوكارييان بۆ ئه‌سه‌د نه‌بن، پێويسته به روونى و راشكاوى به هه‌مووان بوترێت كه رووسيا له گۆڕه‌پانى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييدا پشتيوانى له رژێمێكى تاوانبار ده‌كات.