تاڵيبان شه‌ش بيانى ده‌ستگيركرد
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان شه‌ش كه‌سى بيانى كه له ناو هێليكۆپته‌رێكى پاكستان بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان شه‌ش كه‌سى بيانى كه له ناو هێليكۆپته‌رێكى پاكستان بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
رووداوه‌كه له ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان روويداوه و چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى پاكستانيان ناچاركردووه بنيشێتهوه.
حهميدوڵڵا حه‌ميد، فه‌رمانڕه‌واى هه‌رێمى ئهزراى ويلايه‌تى لۆگار رايگه‌ياند، هێليكۆپته‌ره‌كه به ناچارى نيشتووهتهوه و شه‌ش سهرنيشينى فڕۆكه‌كه كه سه‌رجه‌ميان بيانى بوونه له لايه‌ن چه‌كدارانى تاڵيبانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
باڵێۆزخانه‌ى پاكستان له كابوڵ رايگه‌ياند، ئه‌و هێليكۆپته‌ره له رێگه‌دا بووه بۆ رووسيا به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گرفته تهكنيكييهكانى.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، پاكستان مۆڵه‌تى له كابوڵ وه‌رگرتووه بۆ فڕينى فڕۆكه به ئاسمانى ئه‌فغانستاندا.