ئه‌وروپا: توركیا به‌م ره‌وشه‌ی ئێستا نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌مان
سزای سێداره‌دان نابێت بگه‌ڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری ئوستریا (نه‌مسا) كریستیان كێرن رایگه‌یاند توركیا به‌م ره‌وشه‌ی ئێستا كه هه‌یه، نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
كێرن نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ره‌وشی ئێستای توركیا ده‌ربڕی كه به‌م شێوه‌یه ناتوانێت ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ژان كلود یونكێر رایگه‌یاند ره‌وشی ئێستای توركیا یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
یۆنكێر به كه‌ناڵی ADR ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان، توركیا نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
گوتیشی ئه‌گه‌ر بڵێین دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به كۆتاییهاتووه، یارمه‌تی ره‌وشه‌كه نادات.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان به‌ربه‌ستی به‌رده‌می توركیایه بۆ هاتنه ناو یه‌كێتێ ئه‌وروپا.