زیاتر له سێ هه‌زار عێراقی له لایه‌ن داعشه‌وه گیراون
وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاردێن
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند رێكخراوی داعش زیاتر له 3،000 عێراقی گرتووه، كه 12 كه‌سیان له سێداره داوه.
راپۆرتی ئاژانسی په‌نابه‌رانی یۆئێن پاش ئه‌وه‌ی دێت كه دیده‌وانی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند نزیكه‌ی 1900 عێراقی له لایه‌ن 100 تا 200 چه‌كداری داعش گیراون و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌كاریان دێنن. به ده‌یان هاووڵاتی سڤیلیان له سێداره داوه و شه‌شی دیكه‌شیان سوتاندووه.
UNHCR له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند رۆژی چواری ئاب زانیوه كه داعش زیاتر له سێ هه‌زار دانیشتوانی گونده‌كانی ناحیه‌ی حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركوك گرتووه كه هه‌وڵیانداوه بۆ شاری كه‌ركوك را بكه‌ن، 12 كه‌سیان كوشتووه و شه‌شی دیكه‌شیان سوتاندووه.