لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە کۆبوونەوەدایە

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدایە (وێنە: رێناس عەلی - کوردستان24)

K24 - هەولێر

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدایە.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-12-2023، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە پێکهێندراوە، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و، لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، "هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێدەکەن. لەوانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانێت لەرووی ئەمنییەوە هاوکاریی کۆمیسیۆن بکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە لەرووی ئەمنییەوە پارێزراوبێت و رێگری لە پێشێلکاری بکرێت".

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەرپەرشتیی دەکرێت و لە هەر یەکە لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە پێکدێت.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێدەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەکە بخەنەڕوو.

بڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. زیاتر لە 23 ملیۆن و 368 هەزار کەس دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه‌ ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.

لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، زۆرترین کورسی لە بەغدای پایتەختە بە 49 کورسی و دوای ئەویش پارێزگای نەینەوا دێت بە 26 کورسی و پارێزگای بەسرەش 22 کورسی هەیە و پارێزگای کەرکووکیش 15 کورسی هەیە. بەشێوەیەک، کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر 15 پارێزگاکە بریتییە لە 275 کورسی و 75 کورسییان تایبەتە بە کۆتای ئافرەتان.