به فه‌رمی، یانه‌ی میلان فرۆشرا
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا به فه‌رمی فرۆشتنی یانه‌كه‌ی به سه‌رمایه‌داره‌كانی وڵاتی چین راگه‌یاند.
سیلڤیۆ بێرلیسكۆنی سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا، به فه‌رمی 99%ـی پشكی یانه‌كه‌ی به (كۆنسرتیوم چینی) فرۆشت كه له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌ربه‌رهێنان پێك دێن.
یانه‌ی میلان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كردۆته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی چین له گفتووگۆدان، دواجار له‌سه‌ر فرۆشتنی یانه‌كه رێككه‌وتن، كه كۆی پشكه‌كانی یانه‌كه به 798 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه فرۆشتنی یانه‌كه له پێناو گه‌ڕانه‌وه و هێز گه‌وره‌یی یانه‌ی میلانه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه یانه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ له سێریا ئه‌ی ركابه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت.