تاران: ئه‌وانه‌ى له‌ موسڵ و ره‌ققه‌وه‌ ناردرابوون ده‌ستگيركران

ئێران رايگه‌ياند، ناردنی گرووپە توندڕەوەكان لە عێراق و موسڵ و رەققەوه‌ بۆ ئێران، بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێرانە.

K24 – هه‌ولێر:

ئێران رايگه‌ياند، ناردنی گرووپە توندڕەوەكان لە عێراق و موسڵ و رەقەوه‌ بۆ ئێران، بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێرانە.

عەلائەدین بروجێردی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران كە بە سەردانێك لە ديمه‌شقه‌، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، سەرجەم ئەو گرووپە توندڕەوانەی لە موسڵ و عێراق و رەقەی سووریاوە بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران، رەوانەی ئەو وڵاتە كرابوون، دەستگیر كراون.

بروجێردی گوتيشى: دوژمنانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەو وڵاتە ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ئێران دەدەن و ئەو گرووپە توندڕەوانەی لە عێراق و سووریاوە رەوانەی ئێران دەكرێن ئامانجیان تێكدانی ئاسایشی ئێرانە و سەرجەمیان لە لایەن ھێزەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون.