عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: 47 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن
K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و شاره دواناخرێت. ده‌شڵێت: "47 بنكه‌ی ده‌نگدان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن".
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، عەبدولخالق تەڵعەت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كه به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریقی یه‌كه‌م سه‌عد نه‌عیم و ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنییه‌تی پاراستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی دابینكردنی ئه‌منییه‌تی 84 بنكه‌ی ده‌نگدان كرا، كه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140دان، جیا له بوونی 47 بنكه‌ی دیكه‌ی ده‌نگدان له هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كه‌مپی ئاواره‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به رێك و پێكی.
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له پارێزگای كه‌ركووك عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند، به گوێره‌ی دوایین كۆبوونه‌وه كه له كه‌ركووك ئه‌نجامماندا، هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراودا له‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.