باڵيۆزى ئێران له بهغدا: موجاهيدين دهردهكرێن
باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له بهغدا حهسهن دانايى فهڕ رايگهياند، سەرجەم ئەندامانی رێكخراوی موجاھدین لە خاكی عێراق دەردەكرێن.
K24 – ههولێر:
باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له بهغدا حهسهن دانايى فهڕ رايگهياند، سەرجەم ئەندامانی رێكخراوی موجاھدین لە خاكی عێراق دەردەكرێن.
ئێران دەڵێت، تا 45 رۆژی تر سەرجەم ئەندامانی رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران لە عێراق دەردەكرێن.
حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، رایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی رێكخراوی موجاھدین لە خاكی عێراقدا ماونەتەوە و بڕیارە لەماوەی 45 رۆژی داھاتوودا سەرجەمیان لە عێراق دەربكرێن.
گوتيشى: حكوومەتی عێراق بە ھاوكاری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، تا ئێستا لەسەدا 65ی ئەندامانی موجاھدینی لە خاكی عێراق دەركردووە و لە داھاتوودا ھیچ ئەندامێكی ئەو رێكخراوە لە عێراقدا نامێنێت.
ئەو لێدوانەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، دوای كۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی مریەم رەجەوی، سەرۆكی رێكخراوی مەجاھدینی خەڵقی ئێران و مەحمود عەباس سەرۆكی رێكخراوی خۆبەڕێوبەری فەلەستین دێت لە پاریس.
رێكخراوی مەجاھدینی خەڵقی ئێران، گرووپێكی نهياری ئێرانن كە ماوەی 30 ساڵ لە كەمپی ئەشرەف لە عێراق جێگیر بوون و لە ژێر گوشاری حكوومەتی عێراق گوازرانەوە بۆ كهمپی لیبیرتی نزیك بەغدا و ژمارەیەكیشیان رەوانەی وڵاتانی ئەورووپا كران.