کتێبی رستەسازی زمانی کوردی بڵاوکرایەوە
K24 - هەولێر:
کتێبی "رستەسازی زمانی کوردی" باس لە هەموو ئەو وشانە دەکات کە لە زمانی کوردیدا بەکاردێت و لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر رەفیق شوانییەوە نووسراوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر رەفیق شوانی، نووسەری کتێبی "رستەسازی زمانی کوردی" بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کتێبەکە باس لە هەموو ئەو وشانە دەکات کە لە زمانی کوردیدا بەکاردێت، کە پێی دەگوترێت بەشەکانی ئاخاوتن و هەر بەشێک لە زمانی کوردیدا بوونی هەیە لەم کتێبەدا باسکراوە لە رووی ئەرک و پێکهێنانەوە".
رەفیق شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کتێبە باس لە سیستمی پێکهاتنی رستە لە زمانی کوردی دەکات، واتە ریزکردنی بەشە بنچینەکانی رستە و ئەو بەشانەی رستە پێکدەهێنن.
نووسەر گوتیشی: "ئەمە یەکەمین کتێبە باس لە یەکەکانی زمانی کوردی بکات کە لەناو رستەدا بەکارهاتبێت، جگە لە چۆنییەتی رستەی زمانی کوردی بەڕێگای جۆربەجۆر، وەک ئاخاوتن، ئەرکی، رێگای ستوونی و ئاسۆیی، واتە لە رووی ئەرک و هاوڕەگەزی کەرەستەکانی زمانی کوردی کە رستە پێکدەهێنێت".
ئا/ لاڤین عومەر