سياسهتمهدارانى ئهمريكا: فرۆشتنی فڕۆكە بە ئێران مەترسیداره
ژمارهيهك له سياسهتمهدارانى ئهمريكا رايانگهياند، فرۆشتنی فڕۆكە بە ئێران، بە مانای پشتیوانی لە تیرۆریزمی ئێرانییە و ئاسایشی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە.
K24 – ههولێر:
ژمارهيهك له سياسهتمهدارانى ئهمريكا رايانگهياند، فرۆشتنی فڕۆكە بە ئێران، بە مانای پشتیوانی لە تیرۆریزمی ئێرانییە و ئاسایشی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرهى ھەواڵی رۆیتەرز، ژمارەیەك لە كەسایەتییە سیاسی و ئەمنیەتییەكانی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ ھەردوو كۆمپانیای بۆینگ و ئێرباس، رێككەوتنەكەیان بۆ فرۆشتنی فڕۆكە بە ئێران ھەڵبوەشێننەوە.
لەو نامەیدا 42 كەسایەتی سیاسی و ئەمنی ئەمریكا كە لە ناویاندا، مایكل ھایدن، سەرۆكی پێشووی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا و جۆرج شولتێز وەزیری پێشووی دەرەوە و چەند سێناتۆرێكی ئەمریكی ھەن، داوایان كردووە كۆمپانیاكانی بۆینگ و ئێرباس فڕۆكە نەفرۆشنە ئێران، ئەوان دەڵێن ئەو فڕۆكانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەكاردەھێنرێت و ئاسایشی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا دەخهنە مەترسییەوە.
بۆینگ و ئێرباس دوو كۆمپانیای گەورەی دروستكردنی فڕۆكەی گەشتیاری جیھانن و لەسەرەتای مانگی تەمووزی رابردووەوە، رێككەوتنێكیان لەگەڵ ئێران واژوو كرد بۆ فرۆشتنی 200 فڕۆكەی گەشتیاری بە ئێران.