داوا ده‌كرێت مۆرینهۆ زایندانی بكرێت

ئەندامێکی سەندیکای یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان داوا دەکات بەهۆی هەڵسوکەوتەکەی لە بەرامبەر باستیان شڤاینیشتایگەر، خۆزێ مۆرینهۆ زیندانی بکرێت.

ئێدیگان سیڤانۆڤیچی ئەندامی سەندیکای یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان لە لێدوانێکی سەیریدا رایدەگەیەنێت پێویستە مۆرینهۆ لەسەر هەڵسوکەوتەکانی لەگەڵ شڤاینی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەو پارێزەرە سلۆڤینییە داوا لە یاریزانە ئەڵمانییەکەی مانچێستەر یونایتد دەکات بچێت لە سەندیکاکەیان داوای یاسایی لەسەر مۆرینهۆ تۆمار بکات و بەڵێن بە شڤاینی دەدات خۆی بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بکات، کە بە گوتەی ئەو پارێزەرە سلۆڤینییە ئەگەر هەیە مۆرینهۆ بەهۆی ئەم کەیسەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بکرێت.

مۆرینهۆ لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاری دا شڤاینیشتایگەر بنێرێتە تیپی دووەمی یانەکەی و لەگەڵ ئەوان راهێنان بکات، بەمەش دەنگۆی رۆیشتنی شڤاینی لە مان یونایتد زۆرتر بوو، کەچی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە دوایین لێدوانیدا رەتیکردەوە بیەوێت باستیان بگەڕێتەوە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی.