هه‌شت بنكه‌ى ناووكى نوێ له ئێران ده‌كرێنه‌وه
كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشته رێككه‌وتن به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هه‌شت ناوه‌ند و بنكه‌ى نوێى ناووكى له وڵاته‌كه‌يدا.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشته رێككه‌وتن به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هه‌شت ناوه‌ند و بنكه‌ى نوێى ناووكى له وڵاته‌كه‌يدا.
بەگوێره‌ى ھەواڵی ئاژانسەكانی ئێران، تاران و مۆسكۆ رێككەوتوون لەسەر دامەزراندنی 8 بنكەی ناووكى نوێ لە ئێران.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رايگه‌ياند، دامەزراندنی ئەو بنكە ناووكيانه، سەرخستنی ھەوڵەكانی ئێرانە لە چوارچێوه‌ی رێككەوتنی ناووكى ئەو وڵاتەدا.
سەرۆك كۆماری رووسیا گوتيشى: وڵاتەكەی پشتیوانی لە ئێران دەكات بۆ سەركەوتنی لە رێككەوتنە ناووكييه‌كه‌ی و دامەزراندنی بنكەی ناووكى و بەرھەمھێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی ئێران بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكانی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك.
ھەفتەی رابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی لە دوایین راپۆرتیدا، ئێرانی بە پێشێلكردنی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان تۆمەتبار كرد و دەڵێت ئێران پابەندی بڕیارەكانی نەبووە.