ناتانیاهۆ باس له جیاوازی نێوان حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ باس له جیاوازییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود عه‌باس ده‌كات.
ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، جیاوازی نێوان حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌وه‌یه حه‌ماس ویستی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیلی هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین هه‌وڵده‌دات به قۆناغ له‌ناومان ببات.
دوێنێش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی جه‌نگ له غه‌ززه، كۆتایی حه‌ماس نزیكبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، جه‌نگی حه‌ماس به‌رده‌وامه و له ئێستادا له‌سه‌ره‌تای كۆتایی حهماسداین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا، ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس خۆیان راده‌ستی سوپای ئیسرائیل كرده‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی خۆڕاده‌ستكردنی چه‌كدارانی حه‌ماسی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی ناتانیاهۆ، عزه‌ت ره‌شق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، مێژووی سه‌ركه‌وتن له غه‌ززه ده‌نووسرێته‌وه، كۆتایی داگیركاریش هه‌ر له غه‌ززه‌وه ده‌بێت.
دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر، ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان له جه‌نگی غه‌ززه ناكات، ته‌نیا له‌و كاتانه نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ هێرشبكاته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی یاخوود زیان به هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێت.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو دەستیپێکرد، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 18 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ژن و منداڵن.