سەرۆکی چین بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤێتنام

K24 - هەولێر

شی جینپینگ سەرۆکی چین، گەیشتە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام، ئەم سەردانەش بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەمەریکایە لەم وڵاتە شوعییەی کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا.

کەناڵی "سی سی تی ڤی" فەرمی چین بڵاویکردەوە، "شی جینپینگ ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2023، بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام و لەگەڵ نگوین فو ترۆنگ، سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری ڤێتنام کۆدەبێتەوە، کە لە مانگی ئەیلوولدا لە سەردانێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکادا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ واشنتن پتەوتر کرد.

سەردانەکەی بایدن لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بوو لە سەرانسەری جیهاندا، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی هێزی ئابووری چین کە لە گەشەکردندایە و دڵنیابوون لە دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی لەلایەن واشنتنەوە کە پێویستن بۆ پیشەسازییە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکان.

Fly Erbil Advertisment