دەزگای خێرخوازیی بارزانی 500 پارسێلی خۆراكی بەسەر خەڵكی كەمداهاتی شنگالدا دابەشكرد

K24 - هەولێر

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 500 پارسێلی خۆراكی بەسەر خەڵكی كەمداهاتی شنگالدا دابەشكرد و جەژنانەی بە زیاتر لە 270 منداڵی بێسەرپەرشت دا. 

شێرۆ سموو، بەرپرسی نووسینگەی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەزگاکە بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییان؛ 500 پارسێلی خۆراكی بەسەر خەڵكی كەمداهاتی شنگال دابەشكرد.

بەرپرسی نووسینگەی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات دەزگاکە وەکو دیاری جەژن، جەژنانەی بە زیاتر لە 270 منداڵی بێسەرپەرشتی سنووری قەزای شنگال دا.

جەژنەکانی سەریساڵ یان چوارشەمبا سۆر و جەژنی رۆژووی ئێزدییان دوو جەژنی کوردی ئێزدین و ئێزدییەکان لەهەر شوێنێکی جیهان بن جەژنەکانیان دەکەن و خۆشی و شادی دەردەبڕن.