ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 - هەولێر:
ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 18412 كه‌س.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی برینداران گه‌یشته زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س.
رۆژی 07ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل. لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون. هەر لەو رۆژەدا، 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، زیاتر لە 18هەزار هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.