ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەرخان كرد

K24 – هەولێر
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌دات، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دا به خه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌نجایه‌مینی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا بڕیاری دا به گواستنه‌وه‌ی بڕی (43,769,149,000) دینار لە چوارچێوەی بودجەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە بۆ سه‌ر هه‌ژماری هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (5)ـی بودجەی گشتی فیدراڵی یاسای ساڵی 2023 و گواستنەوەی جیاوازی بڕی (25,460,851,000) دینار لە یەدەگی فریاگوزاری لە چوارچێوەی بودجەی ته‌رخانكراوی هەرێمی کوردستان و زیادکراو بۆ بودجەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ساڵی 2023 بۆ سه‌ر هه‌ژماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به پێدانی ده‌سه‌ڵات به سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان دا بۆ پاره‌داكردنی هه‌رێمی كوردستان بە بڕی (5,562,149,000) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه لە بڕی یەدەگی فریاگوزاری تەرخانکراوە یه‌ده‌گه‌كان بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەی لیژنەی باڵای ئاوی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
رۆژی پێنجشەممە (3ـی ئابی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023 په‌رله‌مانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، ماوه‌ی كاری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژ كردەوە، تا بتوانێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.