مووچه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌مده‌كرێته‌وه
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، به‌غدا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامهوانيیه پشتراستنهكراوهكانی عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا بۆ خۆده‌ربازكردن له خه‌رجی زیاده، نیازی هه‌یه مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌مبكاته‌وه بۆ 5 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
له كاتێكدا پێشتر چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه له مانگی رابردوودا پێنج سه‌د هه‌زار دینارییان وه‌ك مووچه وه‌رگرتووه و په‌نجا هه‌زار دیناریشیان پێدراوه له بری خۆراك.
عێراق به قه‌یرانێكی قوڵی داراییدا تیپه‌رده‌بێت و پێشتریش ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه به‌غدا باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داده‌نێت، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.