نوێترین لێدوانی سه‌رۆكوڵاتی ئارجێنتینا له‌سه‌ر مێسی
ده‌ڵێت: مێسی سه‌ركردایه‌تی تانگۆ له مۆندیالی 2018 ده‌كات
سه‌رۆكوڵاتی ئارجێنتینا، كه ئێستا بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 له به‌رازیلیه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كات.
ماوریسۆ ماكری، سه‌رۆكوڵاتی ئارجێنتینا، له به‌رسیڤێكی میدیاكاندا له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: من قسه‌م له‌گه‌ڵ مێسی كردووه، سووپاسیشم كرد به‌هۆی ئه‌م هه‌موو كۆشش و هه‌وڵه‌ی كه بۆ وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد.
ماوریسۆ ماكری، ده‌شڵێت: مێسی هه‌موو شتێكی كرد، دوو پاڵه‌وانییه‌تیی كۆپا ئامێریكامان له‌ده‌ستدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێنین، ئێمه به‌ختمان نه‌بوو، له كاتێكدا ئێمه له باشترینه‌كانی جیهانین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (Ole)ـی ئارجێنتینا، مێسی بۆ یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له به‌رامبه‌ر ئۆروگوای ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بڕیاره له 1ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له دوای له ده‌ستدانی نازناوی كۆپا ئامێریكای 2016 له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بڕیاری وازهێنانی له یارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی دا.