"ئێمباپێ دیسان ریال مەدرید تووشی شۆك دەكات"
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، كیلیان ئێمباپێ زیاتر له مانه‌وه له پاریس سانجێرمان نزیكه نه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
ئێلچرینگیتۆ ئاشكرای كردووه، ئێمباپێ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان یانیش په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌دریده‌وه چاوه‌ڕێی ئۆفه‌ری هه‌ردوو یانه ده‌كات.
چرینگیتۆ هێمای بۆ ئەوەش كردووه، هاوشێوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئێمباپێ گوێ له ئۆفه‌ره‌كان ده‌گرێت هه‌ر یانه‌یه‌ك زیاتری پێبدات ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌پێی به‌رنامه ئیسپانییه‌كه ریال مه‌درید نایه‌وێت له پێدانی پاره ركابه‌ری پاریس سانجێرمان بكات كه له دوو جاری رابردوو به‌رامبه‌ر یانه فڕه‌نسییه‌كه دۆڕاوه و نه‌یتوانیوه ئێمباپێ بگوازێته‌وه.
كیلیان ئێمباپێ له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و له ئێستاوه یانه‌كه هه‌وڵی مانه‌وه‌ی هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه‌كه ده‌دات.
پێشتر رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ریال مەدرید لە گواستنەوەی زستانە بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دەچێتە سەرهێڵ و ئۆفەرێكی پێشكەش دەكات و تەنیا 15 رۆژ دەرفەتی پێدات بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە و خۆی یەكلایی بكاتەوە.