پۆلیسی پاریس تاوه‌ری ئیڤل چۆڵ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

تاوه‌ری ئیڤل له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا چۆڵ ده‌كرێت و هێزێكی زۆری پۆلیسیش له‌ ناوچه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

میدیاكانی فه‌ره‌نسا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ جانتایه‌كی بێ خاوه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسی پاریس سه‌رقاڵی چۆڵكردنی تاوه‌ر ئیڤڵه‌ و ناوچه‌كه‌شیان داخستووه‌.

دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی جانتاكه‌ له‌لایه‌ن پۆلیس، ده‌ركه‌وتووه‌ هی گه‌شتیارێكه‌ كه‌ سه‌ردانی تاوه‌ره‌كه‌ی كردووه‌، به‌ڵام جانتاكه‌ی له‌وێ له‌بیركردووه‌.