پۆلیسی پاریس تاوه‌ری ئیڤل چۆڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تاوه‌ری ئیڤل له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا چۆڵ ده‌كرێت و هێزێكی زۆری پۆلیسیش له ناوچه‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه جانتایه‌كی بێ خاوه‌ن له ناوچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه پۆلیسی پاریس سه‌رقاڵی چۆڵكردنی تاوه‌ر ئیڤڵه و ناوچه‌كه‌شیان داخستووه.
دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی جانتاكه له‌لایه‌ن پۆلیس، ده‌ركه‌وتووه هی گه‌شتیارێكه كه سه‌ردانی تاوه‌ره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام جانتاكه‌ی له‌وێ له‌بیركردووه.