گۆڕانکارییەکانی دهۆك لە کابینەی نۆیەم؛ ئه‌نده‌رپاسه‌كانی شه‌قامی بارزان به نموونه
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه ئابووری و داراییه‌كان و بڕینی به‌شه‌بودجه‌كه‌ی له بودجه‌ی گشتی عێراق، به‌ڵام له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وام بووه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته هه‌موو شار و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، یه‌كێكیش له پڕۆژه گرنگه‌كانی پڕۆژه‌ی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان بوو لە شاری دھۆک.
ئه‌م پڕۆژه‌یه کە له 9ـی ته‌ممووزی 2019 دەست بەکارکردن تێیدا کراوە و ماوەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 960 رۆژ بوو، به‌ڵام به‌ر له‌واده‌ی دیاریكراودا ته‌واو بووه و لە ئێستادا هاووڵاتیان سوودی لێوەردەگرن، بەمەش ٦ مانگ پێش ئەو ماوەیەی کە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دیاری کرابوو، تەواو بووە، گوژمەی گشتی تەرخانکراویش بۆ پڕۆژەکە 68 ملیار و 144 ملیۆن و 93 هەزار و 18 دینار بووە.
رۆژی (پێنجشەممە 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2019) بە ئامادەبوونی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی بەردی بناخەی پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە شاری دھۆک دانرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی دەستپێکی پڕۆژەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە گەشەپێدانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا هەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لەوانەش رێگاوبان زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بواری ئابووریدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیوای خواست ئەمە ببێتە دەستپێکی کردنەوەی پڕۆژەی زیاتر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیكرده‌وه، یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە گەشەپێدانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا هەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لەوانەش رێگاوبان زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بواری ئابووریدا، هەربۆیەش ئەمجۆرە پڕۆژانە زۆر گرنگ و پێویستن و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاووڵاتیانمان دەکات لە بواری هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک کە لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبەجێ كراوە، لە دوو ئەندەرپاس و چەند شەقامێک پێک دێت و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەمکردنەوەی قەڵەباڵغی شەقامەکانی ئەو شارە هەیە و کاتێکی زۆر بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە بەو شارەدا تێپەڕ دەبن بۆ زاخۆ و لەوێشەوە بۆ وڵاتی تورکیا و بە پێچەوانەشەوە.
ئه‌نده‌رپاسه‌كانی شه‌قامی بارزان له دهۆك له پێنج ئه‌نده‌رپاسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، ئەندەرپارسێکی گەورە لە نزیک پارکی شەھیدان و دوو ترافیک لایت کە بە گوژمەکەی 31 ملیار و 864 ملیۆن و 179 هەزار و 258 دینار جێبەجێ كراوه. هه‌روه‌ها شەقامێکی کەمەرەیی کە درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر و نیوە لە نزارکێ کە بە گوژمەی دوو ملیار و 436 ملیۆن و 928 هەزار و880 دینار ئەنجام دراوه.
هاوكات شەقامێکی خزمەتگوزاری بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و نیو، کە دەکەوێتە باکووری شەقامی سەرەکی کە شەقامی بارزانە و بە گوژمەی دوو ملیار و 255 ملیۆن و753 هەزار و 650 دینار ئەنجام دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئەندەرپارسێكی دیكه‌ی گەورە لە نزیک فەرماندەیی دھۆک کە بە گوژمەی 19 ملیار و 652 ملیۆن و 222 هەزار و 396 دینار جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها بەرزەپردێک لە نزیک قوتابخانەی سەفین، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن و 301 هەزار و 679 دینار جێبه‌جێ كراوه.
ئەم پرۆژەیە کارئاسانییەکی زۆر بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان كردووه و کاریگەری زۆری لەسەر کەمبوونەوەی قەڵەباڵغی و جەنجاڵی شەقامی بارزان ھەبووە، کە بە رێژەی 80%ـی قەرەباڵغی سەر شەقامەکەی کەم کردووه‌تەوە، چونکە شەقامی بارزان، پێشتر شه‌ش ترافیکلایتی تێدابوو، بەڵام دوای تەواوبوونی پرۆژەکە پێنج ترافیکلایتیان لابراون و ئەمەش رێگاکەی کورت کردووه‌تەوە، بەشێوەیەک پێشتر تێپەڕین لەم ڕێگەیە بەنزیکەی 45 خولەک بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 10 خولەک.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كوردستان ده‌كاته‌وه و له هه‌موو روویه‌كه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان كردووه، یه‌كێكیش له خزمه‌تگوزارییه‌كان دروستكردن و بونیاتنانی ژێرخانی رێگه‌وبان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه و شه‌قامه‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی كوردستانه.