به فه‌رمی، لۆرێنتی به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ كه‌وته ڕێ
فێرناندۆ لۆرێنتی، هێرشبه‌ری ئیسپانیا، ریزه‌كانی یانه‌ی سێڤییا جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سوانزی سیتی ئینگلیزییه‌وه كرد.
یانه‌ی سزانزی به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی كڕینی لۆرێنتی ته‌مه‌ن 31 ساڵی به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی بكات.
لۆرێنتی، له هه‌رێمی باسك له ئیسپانیا له دایك بووه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو پێگه‌یشت، ئاستبه‌رزی ئه‌و یاریزانه له 2013 له‌گه‌ڵ بلباو سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای راكێشا، به‌ڵام یوڤێنتۆس پێشڕه‌وی كرد و ئه‌م یاریزانه‌ی گواسته‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی دوو وه‌رز له سێریا ئه‌ی نه‌یتوانی ئاستێكی جێگیر پێشكه‌ش بكات، بۆیه وه‌رزی رابردوو له ده‌رگه‌ی یانه‌ی سێڤییاوه گه‌ڕایه‌وه لالیگا، بۆ وه‌رزی نوێش ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌ر لیگ تاقی ده‌كاته‌وه.