رێگەنەدرا كۆنسێرتەكەی ئەنجامبدات

K24 - ھەولێر
دەسەڵاتی دادەوری ئێران رۆژی هەینی لە شاری سەبزەوار، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی هەڵوەشاندەوە، کۆنسێرتی گورانبێژ سالارعەقیلی، كە وەزارەتی رۆشنبیری ئێران مۆڵەتی پێدابوو دوای ئەوەی بلیتەکانیشی فرۆشران، لە لایەن دەسەڵاتی دادەورییەوە هەڵوەشایەوە.