فه‌ره‌نسا سوپه‌رماركێته‌كانی حه‌لال داده‌خات
پێویسته هه‌موو شتێك بفرۆشن
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و سوپه‌رماركێتانه‌ی كه له فه‌ره‌نسا گۆشتی به‌راز و خواردنه‌وه كحولییه‌كان نافرۆشن داده‌خرێن.
به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا ته‌نیا به مه‌رجێك مۆڵه‌ت به سوپه‌رماركێته‌كان ده‌ده‌ن كه هه‌موو جۆره خۆراكێك بفرۆشن و پێویسته هه‌موویان گۆشتی به‌راز و خواردنه‌وه كحولییه‌كان بۆ فرۆشتن بخه‌نه‌ڕوو.
له ناوچه‌ی كۆلۆمبێسی ده‌وروبه‌ری پاریس، دانیشتوانی ناوچه‌كه سكاڵایان كردبوو كه سوپه‌رماركێتێكی بچووك له ناوچه‌كه‌یان گۆشتی به‌راز و ماده كحوڵییه‌كان نافرۆشێت و داوایان كردبوو دابخرێت، یان ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جۆره ماده‌یه‌كی خواردن بفرۆشێت، به‌تایبه‌تی گۆشتی به‌راز و ماده كحولییه‌كان.
شاره‌داری كۆلۆمبێس بۆ خۆی چووه سوپه‌رماركێته‌كه و داوای له خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه هه‌موو جۆره خواردنێك بۆ فرۆش بخاته‌ڕوو.
ئه‌و سوپه‌رماركێته له میدیای فه‌ره‌نسا به سوپه‌رماركێتی حه‌لال ناسراوه، كه ساڵی رابردوو، شوێنی سوپه‌رماركێتیكی دیكه گرته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی گله‌یی دانیشتوانی ناوچه‌كه بووه‌وه كه ناتوانن هه‌موو شتێك له‌م سوپه‌رماركێته به‌ده‌ست بێنن.
به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا پێداچوونه به مۆڵه‌تی ئه‌و سوپه‌رماركێته ده‌كه‌ن، كه تا ساڵی 2019 مۆڵه‌تی هه‌یه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه ده‌درێت.