رۆژنامەنووسانی ئێران داوایەك لە رووحانی دەكەن

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانی ئێران لە نامەیەكدا بۆ حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە داوا دەكەن كەسێكی بێ لایەن وەك بەرپرس دیار بكات بۆ  دووبارە كردنەوەی ئەو ئەنجوومە.

ھەواڵدەری ئیلنا بڵاویكردەوە، ئەو رۆژنامەنووسانە وەزیری كار و خۆش بژێوی بە رێگر لەبەردەم كردنەوەی ئەنجوومەنەكەیان دەزانن و دەڵێن خەریكە ھەوڵ بۆ لەناوبردنی كارەكانمان دەدرێ. دوو ساڵ لەمەوبەریش770 رۆژنامەنووس بە فەرمی داوای كردنەوەی ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانیان كردبوو.

ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانی ئێران دوای ناڕەزایەتییەكانی ساڵی 2009 لەبەرامبەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان بە بڕیاری داواكاری گشتی تاران داخرا.