جبووری: خالید عوبەیدی تۆمەتەكان بسەلمێنێ یان نا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت

K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: خالید عوبەیدی تۆمەتەكان لە دادگا بسەلمێنێت یان نا، لێپێچینەوەی ھەر لەگەڵ دەكرێت.
سەلیم جبووری لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، ئەگەر ئەو تۆمەتانەی خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق ئاراستەی ئەوی كردوون لە دادگا سەلمێنران، ھەرچەندە ئەمە مەحاڵە، ئەوا عوبەیدی بە تۆمەتی شاردنەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر نەسەلمێنران، كە دڵنیام لەوەیان، ئەوا بە تۆمەتی زڕاندنی ناوم و شێواندنی رای گشتی لێپچینەوە لەگەڵ خالید عوبەیدی دەكرێت.